گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناسنامەى ئەو گەنجە ئاشکرا کرا کە زلەیەکى لە سەرۆکى فەڕەنسادا 

2021.06.09 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
ناسنامەى ئەو گەنجە ئاشکرا کرا کە زلەیەکى لە سەرۆکى فەڕەنسادا 

ناس کورد- 

ئیمانۆیل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، سەبارەت بەو هێرشەى کە دوێنێ گەنجێک لەسەر شەقام کردیە سەرى ڕایگەیاند، ڕووداوەکە روداوێکی کەسی بوو و پرسەکە ئەوەند گەورە نییە و ئەوە ناهێنێت سەرنجی بخرێتە سەر، وتیشی، لەفەرەنسا مافی دەربرینی رای ئازاد ودیموکراسی هەیە، بەڵام ڕێگە نادەین ڕەگەزپەرستان بەملهوڕی و گەمژەیی ئەو دیموکراسییە ناشرین بکەن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیمانوێل ماکرۆن (9ی حوزەیرانی 2021)بەمیدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند "رووداوەکە رووداوێکی کەسی بووە و پێویست ناکات سەرنجی زۆری بخرێتە سەر، ئەرکی لەوە گەورەتر و زیاترمان لەسەرشانە جێبەجێی بکەین کە گرنگترە و پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە".

 

ئاماژەی بەوەش کرد "لەفەرەنسا مافی دەربڕینی رای ئازاد و ئازادی دەنگدان و فرەیی و دیموکراسی هەیە، بەڵام ناکرێت رێگە بدرێت رق و توندوتیژی بڵاوبکرێتەوە چ بە قسە یان بە کردار، ڕێگە نادەین ڕەگەزپەرستان بەملهوڕی وگەمژەیی ئەو دیموکراسییە ناشرین بکەن".

 

 ئەوەشی وتووە "پاش زلـەکە بەردەوام بووم لەتەوقەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی نزیک بوون لەو گەنجەوە و وێنەم لەگەڵ گرتن، من بەردەوام دەبم لەکارەکەم و هیچ شتێک رامناگرێت".

 

لای خۆشییەوە پۆلیسی فەرەنسا لەبارەی ڕووداوەکەی دوێنێوە ڕایگەیاند "دوو کەس پلانیان بۆ هێرشکردنە سەر سەرۆک دارشتووە، ئەوەی زلەکەی داوە لەماکرۆن ناوی  "دامایال تارال"ە و کەسی دووەمیش ناوی "ئارتێر"ه و تەمەنی 28 ساڵە لەکاتی پشکنینی ماڵەکەیدا کتێبەکەی هتلەریان دۆزیوەتەوە  بەناوی" خەباتەکەم"ه کەباس لەژیانی خۆی و سەرهەڵدانی "ڕەوتی نازیییەکان دەکات".

 

دوێنێ (سێشەممە) پاش ئەوەی ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، چووە ناو هاوڵاتیانەوە،گەنجێک پاش ئەوەی تەوقەی لەگەڵدا کرد، زلەیەکی توندی لێدا، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.