گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ملیۆنان دۆلارى بلۆککراوى عێراق گەڕێنرایەوە

2021.06.09 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
ملیۆنان دۆلارى بلۆککراوى عێراق گەڕێنرایەوە

ناس کورد- 

لیژنەى نەزاهەى پەرلەمانى عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاریان گەڕاندووەتەوە عێراق کە لە ساڵى 2003ەوە لە دەرەوە بلۆک کرابوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولئەمیر مەیاحى ئەندامى لیژنەى نەزاهەى پەرلەمانى عێراق (9ى حوزەیرانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى ڕاگەیاند، لیژنەى نەزاهە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گەڕانەوە لە دەستەى نەزاهە  بەدواداچوون بۆ دۆسیەى گەڕانەوەى پارە دزەپێکراوەکان دەکات بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ.

 

باسى لەوەش کرد، بڕى 20 ملیۆن دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانى عێراق گەڕێنراوەتەوە کە لەساڵى 2003ەوە لە وڵاتانى عەرەبى و ئەوروپى بلۆک کرابوون.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشداوە، پارە بلۆککراوەکانى عێراق لە دەرەوە زیاترە لە یەک ملیار و 417 ملیۆن دۆلارە، پرۆسەى گەڕانەوەیان پێویستى بە هەوڵى زۆر نییە بەڵکو پێویستى بە کارى جدى حکومەتە، ئەوەش ڕۆڵى وەزارەتى دەرەوەیە بۆ ئەنجامدانى لێکتێگەیشتن لەگەڵ دەوڵەتان بۆ دیاریکردنى میکانیزمى گەڕانەوەیان.