گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەکانیان بخوێنەرەوە

کۆمسیۆن سەدان کاندیدى بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەى تشرین دورخستەوە

2021.06.09 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن سەدان کاندیدى بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەى تشرین دورخستەوە

ناس كورد- 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق 135 کاندیدى هەڵبژاردنى داهاتووى دورخستەوە کە بڕیارە تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق (9ى حوزەیرانى 2021) بە "ناس"ى ڕاگەیاند، بڕیاردراوە 135 کاندیدى هەڵبژاردنى داهاتوو کە بڕیارە 10ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، دوربخرێنەوە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، ئەو کاندیدە دورخراوانە کەسانى سەربازین و مافى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن نییە وەک کاندید، ئەوەش بەپێى مادەى 9ى یاساى هەڵبژاردنەکان.