گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لاهور شێخ جەنگى: ڕێگە نادەین پەلکێش بکرێین بۆ شەڕی بەوەکالەت

2021.06.09 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى: ڕێگە نادەین پەلکێش بکرێین بۆ شەڕی بەوەکالەت

ناس کورد-

هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانیى کوردستان رایگەیاند، ڕێگە نادەن پەلکێش بکرێن بۆ شەڕى بەوەکالەت و هەوڵى جددى دەدەن بۆ دورخستنەوەى مەترسى هەڵگیرسانى ئەو شەڕە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى (9ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرجەم لێپرسراو و ئەندامانی مەکتەب و بۆردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشارى سلێمانى وتەیەکی هەمەلایەنەی پێشکەش کرد و تیایدا ڕووناکی خستەسەر دۆخی گشتی و دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى کۆبوونەوەکە، هاوسەرۆکى یەکێتى باسی لەو هەوڵ و هەنگاوانەکرد کە لە دوای کۆنگرە ناویانە بۆ خزمەتکردنی میللەتى کورد و بەستنی کۆنگرەی چوارەمیشیان بە وەرچەرخانێکی گەورە لەقەڵەمدا  لە ژیانی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا.

 

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە، لە تەوەرەیەکى تردا باسی لە هەڵبژاردنی داهاتوو کرد و گرنگى و بایەخى ڕێکخستنى ماڵى کوردیى و یەکێتیى ڕیزەکانى گەل و هێزە سیاسییەکانمان دووپات کردەوە بۆ بەهێزی پێگەی کورد لە بەغدا، لەو چوارچێوەیەشدا پێکهێنانی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان لە نێوان یەکێتیی و بزووتنەوەی گۆڕانی بە دەستکەوتێکی گەورە زانی بۆ دانانی بەردى بناغەى ئەو یەکدەنگی و یەکڕیزییە تا لە ڕێگەی خەباتی پارلەمانییەوە تەواوی مافەکانی گەلی کورد بەدەستبهێنین. دووپاتیشمانکردەوە کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دەتوانین گۆڕانکاریی گەورە و ڕاستەقینە بکەین بە تایبەت لە گۆڕینی سیستمی حکومرانی و ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لارەی بەسەر میللەتەکەماندا هێنراوە.

 

جەختی کردەوە کە سووربوون و پێداگرییمان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تەنیا بۆ مووچە نەبووە، بەڵکو بەغدا بۆ ئێمە گرنگە و بەهێزی پێگەی کورد لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمانە، جەختمان کردەوە کە خۆمان بەشداربووین لە نووسینەوەی دەستوور و زۆرینەی کورد دەنگی پێداوە و هەر ئەو دەستوورەش دەکەینە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان و پشتیوانێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تریش بە تایبەتی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، هاوسەرۆکى یەکێتى هەڵوێستەى کردووە لەسەر دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق و جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە "دژی شەڕی براکوژین و ڕێگە نادەین پەلکێش بکرێین بۆ شەڕی بەوەکالەت، بێدەنگیش نابین و لە داهاتووشدا هەوڵی جدی دەدەین بۆ دوورخستنەوەی مەترسیی هەڵگیرسانی ئاگری ئەو شەڕە".