کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - سابیر عەبدوڵا
کاتژمێر 11:15 خولەکی ئەمشەو لەناو بازاڕی قەڵادزێ کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەستبەجێ گیانى لەدەستدا.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت، "کەسەکە ناوی (ح ح ا)ە و دانیشتوی شاری قەڵادزێیە و ئاسەواری چەند فیشەکێک بە جەستەیەوە بووە."
وتیشى، "کوژراوەکە تەمەنی 31 ساڵە و پیسەى کاسبی بووە و تائێستاش هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.