ناس کورد-
باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر لە یەکەم کاردانەوەى دەستلەکارکێشانەوەى زیاتر لە 60 هەڵسوڕاوى بزوتنەوەکە رایگەیاند، هیچکات بە هێندەى ئێستا ئەنجومەنەکەى بەهێز نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن شێخانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا هیچ بەدیلێکی نییە و لەم نزیکانەش هیچ بەدیلێک دروست نابێت، نەیارانی ئەم بزوتنەوەیە لەخەونیشدا نایبینن کە گۆڕان و خەڵکی ستەمدیدە لێک بترازێنن".
وتیشى، "هیچکات بەقەد ئێستا ئەنجومەنی قەزای ناوەندی بزوتنەوەی گۆڕان بەتایبەت لەڕوی کاری ڕێکخراوەییەوە بەهێز نەبووە".
دوێنێ سێشەممە زیاتر لە 60 هەڵسوڕاوى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەولێر دەستیان لە بزوتنەوەکە کێشایەوە و جەختیانکردەوە بڕیار بە دەستانی گۆڕان بە بەرنامە دەیانەوێ گۆڕان لەسەر ڕێچکە ڕاستەکەی خۆی لابەرن.