کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عه‌مار عه‌زیز دوای به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی ماڵان، چه‌ند رۆژێكه له دهۆك ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره كراوه، هاوڵاتییه‌كی دهۆكیش بڕی 86 ملیۆن دیناری بۆ هاتووه‌تەوە. . ئەو هاوڵاتییەى کە ئەو بڕە پارەیەى بۆ هاتووتەوە دانیشتووى گه‌ڕه‌كی بهرۆشكێی دهۆکە و به ناس كوردی ڕاگه‌یاند، دوێنێ شەممە 15ی نیسان، لە گەڕەکەکەیاندا ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی ئاو کراوە، بەڵام کاتێک سەردانی ماڵەکەیان کردووە، پێیان وتوە، بڕی 86 ملیۆن دیناری بۆ هاتووەتەوە، ئەوەش توشی شۆكی کردووە. . ئەو هاوڵاتییە وتیشی، سه‌ردانی به‌رێوه‌بەرایه‌تی ئاوی دهۆكی كردووە تا لەکێشەکەی بکۆڵنەوە، ئەوانیش بەڵێنیان پێداوە لیژنەیەک بۆ کێشەکەی دروست بکەن و لێی بکۆڵنەوە. . ماوەی زیاتر له ساڵێكه به‌رێوه‌بەرایه‌تی ئاوی دهۆك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك گرێبه‌ستی كردووه بۆ به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و بۆ هه‌ر پێوه‌رێكیش بڕی 40 هەزار دینار له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه. . ناس کورد زانیویەتی، دوابەدوای ئاشکرابوونی کێشەی ئەو هاوڵاتییە، زۆربەی ئەو ماڵانەی پێوەرەکەیان بۆ بەستراوە ئامادە نەبوون پارەی مانگانەکەیان بدەن بە لیژنەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و پێیانوابووە هەڵە لە خوێندنەوەی پێوەرەکاندا هەیە. . .