گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

ژنێک بە سکێک 10 منداڵى بوو و ژمارەى پێوانەیى شکاند

2021.06.08 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک بە سکێک 10 منداڵى بوو و ژمارەى پێوانەیى شکاند

ناس کورد-

ژنێک لە باشورى ئەفریقا بە سکێک 10 منداڵى بوو، بەوەش ئەو ژمارەیەى شکاند کە مانگى پێشوو تۆمار کرابوو کە نۆ منداڵی بوو بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى سەنى بەریتانى (8ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، گوسیام سینولى تەمەن 37 ساڵ کە خەڵکى باشورى ئەفریقایە دواى منداڵبوونى تووشى سەرسوڕمان بوو، چونکە پێشبینى ئەوەى دەکرد هەشت منداڵى بە سکێک ببێت بەڵام دەرکەوت 10 منداڵن.

South African woman gives birth to 10 babies at once

ڕوونیشکراوەتەوە، لە پشکنینەکاندا تەنها هەشت منداڵ دەرکەوتبوون بەڵام دواى ئەوەى سکەکەى دادەنێت پزیشکەکانى نەخۆشخانەى شارى بریتۆریاش تووشى سەرسوڕمان دەبن کە دوان لە منداڵەکان لە پشکنیندا دەرنەکەوتوون.

Exclusive: Gauteng woman gives birth to 10 children, breaks Guinness World  Record - DFA

بەپێى زانیاریەکانى ڕۆژنامەکە، منداڵەکانى گوسیام حەوتیان کوڕن و سیانیان کچن لە مانگى حەوتى سکەکەیدا منداڵەکانى بووە، سەرەتاش پێیان وتووە شەش منداڵە بەڵام دواتر پێیان وتووە هەشتە منداڵە، لەکاتى لەدایکبوونیشیاندا دەرکەوتووە کە 10 منداڵن.

Jou ma se 10 kinders

جەختلەوەشکراوەتەوە، ترسى ئەوە هەبووە کە منداڵەکان کێشەیان بۆ دروست ببێت یاخود بەیەکەوە لکابن، بەڵام هەموویان بە تەندروستییەکى باشەوە لە دایک بوون.

 

زیاتر بخوێنەوە: پێنج کچ و چوار کوڕ.. ژنێک بە سکێک نۆ منداڵى بوو

 

پێشتر ژمارەى پێوانەیى بە ناوى حەلیمە سیسى تەمەن 25 ساڵى مالی بوو، کە مانگى پێشوو 9 منداڵى بە سکێک بوو کە 5 یان کوڕ بوون و 4 یان کچ.

Woman 'sets world record by giving birth to TEN babies after medics missed  two tots on scan'