گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدان هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵى سوتاون

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ڕۆژئاوای کوردستان 10 کەس گیانیان لەدەستداوە

2019.06.16 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ڕۆژئاوای کوردستان 10 کەس گیانیان لەدەستداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆی ئەو ئاگرەی کە چەند ڕۆژێکە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتووەتەوە، تا ئێستا 10 هاوڵاتی کورد گیانیانلەدەستداوە. . ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، جگە لە زیانە گیانییەکان، بە سەدان هێکتار گەنمی جوتیارانی قامیشلۆ و حەسەکە سووتاون. . لای خۆیەوە، کەمال دەرباز، وتەبێژی مانگی سوری کورد، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، زۆرى تینى ئاگرەکە وایکردووە جوتیاران لەکاتی کوژانەوەیدا سەرکەوتوو نەبن و گیانلەدەست بدەن. . ئاگرەکە ماوەی هەفتەیەکە لە چەند ناوچەیەکی باکوری سوریا بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکاندایە کەوتووەتەوە، ڕێکخراوی داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هەڵگیرسانی ئاگرەکە خستووەتەڕوو. . بەرپرسانی کورد داوایان لە هێزەکانی هاوپەیمانان کردووە هاوکارییان پێشکەش بکەن، بەهۆى ئەوەى خەریکە ئاگر نزیک دەبێتەوە لە بیرە نەوتییەکان و وێستگەکانی نەوت. . بەوتەی سەلام بارودو، سەرۆکی دەستەی هاوبەشی کشتوکاڵ و بازرگانی لە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕوبەری ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی سوتاون، 350 هەزار هێکتارە لە پارێزگای حەسەکە. . بارودو بە فرانس پرێسی وتووە، خستنەوەی ئەو ئاگرە بۆ دروستکردنی ئاژاوەیە لەنێوان خەڵک و دژایەتیکردنی ئیدارە سەربەخۆکەیە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا. .