ناس کورد-
هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە، ڕایگەیاند، ڕووداوەكەی ئەمڕۆی ناوچەی دەركار کە تێیدا پێشمەرگەیەک کوژرا، هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە (سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021) ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، "ڕووداوەكەی ئەمڕۆی ناوچەی دەركار كە پێشمەرگەیەكی تێدا كوژرا، هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی گەریلاوە نییە."
هاوکات لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە، ئاماژەی بەوەکردووە، "سوپای تورکی داگیرکەر، لە هێرشە داگیركارییەكانی و بۆردومانی باشووری کوردستاندا، تەنانەت زیان بە ڕەز و باخی هاووڵاتییانی مەدەنی دەگەیەنێت و ناوچە مەدەنییەكانیش، بۆردومان دەكات."
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان (سێسەممە 8ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " کاتژمێر 7:30 خولەکی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، لەناوچەی شەرانش لەناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، جارێکی تر له درێژەی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمەرگەیەک بەناوی(رەزوان محەمەد عەلی) شه‌هیدبوو."
وەزارەتی پێشمەرگە پەکەکەی بە ڕووداوەکە تۆمەتبار کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، "له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری دووه‌مه ڕوداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت."