ناس کورد-
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکى فەڕەنسا ڕووبەڕووى ڕووداوێکى نەخوازراو بوویەوە لەکاتى سەردانێکى ناوخۆیى وڵاتەکەیدا، هاوڵاتییەک زلەیەکى لێ دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆییەى (8ى حوزەیرانى 2021) لە تۆڕە کۆمەڵایەتى و ماڵپەڕەکان بڵاوکراوەتەوە، ماکرۆن لە سەردانێکى ناوخۆییدایە لە ناوچەى "لادرۆم"ى فەڕەنسا و دەچێتە ناو هەندێک خەڵک.
کاتێک ماکرۆن دەیەوێت سڵاو لەو خەڵکە بکات کە کۆبوونەتەوە بۆ پێشوازیکردن لێى، گەنجێک لەکاتى تەوقەکردن لەگەڵیدا زلەیەک لە ماکرۆن دەدات.
دواتر گەنجەکە کە کەمامەیەکى بەستووە و دەموچاوى دیار نییە و نازانرێت کێیە، لەلایەن ئەو پاسەوانانەى لەگەڵیدان دەستگیر دەکرێت.