گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ وشکبوونى بێپێشینەى دەریاچەیەک لەوان

2021.06.08 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ وشکبوونى بێپێشینەى دەریاچەیەک لەوان

ناس کورد-

 

دەریاچەی ئاکگۆل کە زیاتر لە ٤٠٧ ھێکتار رووبەری لە شارۆچکەی ئۆزئاڵپی پارێزگای وان داپۆشیوە وشکبوو، ئەوەش شارەزایان و بەرپرسانى ناوچەکەى توشى سەرسوڕمان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەریاچەی ئاکگۆل، کە ٣٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەوە دوورە و سەرچاوەی ئاوەکەی لە بەفر و بارانەوە دێت و درێژایی کەناراوەکانی نۆ کیلۆمەترە، ئەمساڵ وشکەساڵی بە نەرێنی کاریگەرى لەسەر دروستکردووە.

2021_haziran_akgoll-2-.jpg

دەریاچەکە، کە ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی کۆچکردن میواندارێتی ھەزاران باڵندە لە دەیان جۆری جیاواز دەکات، بەھۆی گەرما و کەمی باران و بە ھەڵمبوونی خێراوە وشکبووەتەوە.

 

بەڕێوەبەری ناوەندی پاراستن و بایخ پێدانەوەی ئاژەڵە کێوییەکان لە زانکۆی یوزنجی یڵ، پرۆفیسۆر دکتۆر لوقمان ئاسڵان بە ئاژانسى ئەنادۆڵى راگەیاند، ئەو وشکبوونەی کە لە دوایین رۆژەکانی وەرزی بەھاردا لە دەریاچەکە دەستیپێکرد، جێگەی سەرسوڕمان بوو.

2021_haziran_akgoll-1-.jpg

وتیشی "لە راستیدا ئێمە وا چاوەڕوانبووین کە ئاوی دەریاچەکە لە مانگەکانی تەمووز و ئاب کەمببێتەوە، بەڵام وشکبوونەوەکە زۆر زوو روویدا. ئەمەش بەشێوەیەکی زۆر جیددی کاریگەری لەسەر ژیانی باڵندە کێوییەکان دەبێت".

2021_haziran_akgoll-3-.jpg

لاى خۆیەوە، موختاری گەڕەکی باغریئاچکی قەراغی دەریاچەکە، نەجمەددین یاڵن، وتی "چەندین ساڵە وشکبوونەوەیەکی وامان نەبینیوە. ئەو کانییانەی کە ساڵانێکە ئاوی لێدێت ئەم ساڵ وشکبوونەوە. ئێرە شوێنی نیشتنەوەی فلامینگۆکان بوو. چەندین جۆری باڵندە دەھاتە ئێرە. ئێرە بەھەشتی باڵندەکانە، مەخابن بەھۆی وشکەساڵییەوە باڵندەکان کۆچیانکرد. دەریاچەکە بە تەواوەتی وشکبوو".