گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم رونکردنەوە لەسەر ’’داواى بەغدا بۆ هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتێک’’ دەدات

2021.06.08 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم رونکردنەوە لەسەر ’’داواى بەغدا بۆ هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتێک’’ دەدات

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێم رەتیدەکاتەوە بەغدا مەرجى هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتەکەى دانابێت بۆ گواستنەوەى موچەى موچەخۆرانى وەزارەتەکە بۆ سەر بەغدا و دەڵێت ئەو دۆسیەیە چاوەڕوانى دوا بڕیارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد ڕەسوڵ بەرێوەبەری گشتی لەوەزارەتی شەهیدان و بەڕێوەبەری زیندانیانی سیاسی ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، هەموو هەوڵێکى خۆیان داوە بۆ گواستنەوەى دۆسیەى موچەى زیندانیانى سیاسی بۆ سەر بەغدا و گەڕانەوەى ئەو مافە بۆ ئەو توێژە کە دەستور و یاسا بەرکارەکانیش پاڵپشتیان دەکەن.

 

وتیشى " دۆسیەکە هەموو ڕێکارە یاساییەکانى بڕیوە ئەو لیژنە ئیتیحادیەى عێراقیش لاریان نەبووە لە گواستنەوەى موچەى زیندانیان بۆ سەربوجەى عێراق بەڵام تەنها بیانویان ئەوە بووە کە داهات و ئابوورى عێراق ڕێگرە".

 

بەپێی ئامارەکان، لە وەزارەتى شەهیدان نزیکەى 25 هەزار زیندانى سیاسی و موچەخۆرى دیکە هەیە، کە نۆ هەزاریان لەسەردەمى بەعس حوکمدراون و سێ هەزاریشیان لەزیندانەکان راگیرابوون بەهۆى ئەوەى کەسوکارى پێشمەرگە بوون، ئەوانەى تر بریتین لە رزگاربووانى شاڵاوى ئەنفال و کەسوکارى ئەنفالکراوان.