گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لیژنەى دارایی پێشبینى نوێ بۆ بودجە دەکات: تەنها موچە و بەکاربردن

2021.06.08 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی پێشبینى نوێ بۆ بودجە دەکات: تەنها موچە و بەکاربردن

ناس كورد-

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەدوری زانی بودجەی ئەمساڵ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەڵێت، بودجەکە تەنها بودجەی بەکاربردن دەبێت، کە تەنها سودی لێوەردەگیرێت بۆخەرجکردنی موچەی فەرمانبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەکە لەفراکسیۆنی پارتی 8ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆماڵپەڕی " المربد"ى عێراقى ڕایگەیاند "لەو بڕوایەدا نیم بودجەی ئەمساڵ 2021 جێبەجێبکرێت، دواکەوتنی وادەی  دارشتنی بودجەکە، پەسەندکردنی  وجێبەجێکردنی  هۆکاری سەرەکییە".

 

وتیشی "چوار تریلیۆن دینار وەک بودجەی تەرخانکراوە بۆ گەشەپێدانی  پارێزگاکان و جێبەجێکردنی پڕۆژە، بەڵام  بەهۆی کەمی کات بڕواناکەم پارێزگاکان فریای هیچ بکەون".

 

دلێمی دەڵێت "بودجەی ئەمساڵ تەنها بودجەیەکی (تشغیلیە) بەکاربردنە کە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە تەنها موچەی فەرمانبەرانی لێبدرێت".