گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەندروستیی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆیی نەخۆشێک دەدات

2021.06.07 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆیی نەخۆشێک دەدات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، گرتەی ڤیدیۆیی هێنانی نەخۆشێک بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری لێکدانەوەی هەڵە و "چەواشەکاریی" تێدا کراوە و دەڵێت،  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، نەخۆشێک بردراوەتە نەخۆشخانەی هەڵەبجە و تەندروستیی ناجێگیرە و دەوترێت "هیچ پزیشکێکی لێ نییە و دایک و باوکی هاوار دەکەن، "کوڕەکەمان خەریکە دەمرێت."

 

تەندروستیی هەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "‎پاش ئەوەی ئەمڕۆ نەخۆشێک کە توشبوی گەشکەو فێ بووە، پێشوتر چەند جار سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری ھەڵەبجەی کردووە ، پیشەی پۆلیسە پاش ئەوەی دەھێنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری ھەڵەبجە، پۆلیسە ھاوڕێکانی زیاد لە پێویست ھاوکاری دەکەن لە بەر ئەوەی لە حالەتێکی لەرزینی بەردەوامی جەستەدا بووە پێویست بووە زیاد لە یاوەرێكی هەبێت".

 

دەشڵێت، بەڵام "کەناڵێکی چەواشەکار بۆ لەکەدارکردنی کەرتی تەندروستی ھەڵەبجە ئاماژەی بەوە داوە کە پزیشک ئامادە نەبووە وپۆلیسەكان چارەسەری نەخۆشەكەیان كردوە."

 

بەڤیدیۆ؛ لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە نەخۆشێک خەریکە دەمرێت و پزیشکی لێ نییە

 

‎تەندروستیی هەڵەبجە بەدەر بەدەر لە لێدوانی یاوەری نەخۆش، لێدوانی ھەردوو پزیشکی پسپۆرێ مێشک و دەمار و پزیشکی نیشتەجێی خولاویان بڵاوکردووەتەوە.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا یاوەر و دوو پزیشکەکە جەخت دەکەنەوە کە هەرزوو چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشەکە کراوە.