کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بۆ خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم چاوەڕێی خۆساغکردنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانن بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی بۆ پۆستە باڵاکان.
ئەو وتانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی مەحمود محمەد وتەبێژی فەرمی پارتیدا بوو کە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی ئەو حزبە ئەنجامی دا.
مه‌حمود محه‌مه‌د لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: "قۆناغى ئێستا پێویستى به راگۆڕینه‌وه‌یه، هه‌وڵه‌كانى ئێستاش بۆ ئه‌وه‌یە ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ماون له پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ڕاسپاردنى پێكهێنانى حكومه‌ت كارى له‌سه‌ر بكرێت."
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "رێكکهوتنمان له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتى بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه بوه‌و پرۆسه‌ى سیاسى جوڵه‌یه‌كى پێبكرێت، و دواجار هه‌مومان پێكهاته سیاسییه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ین و قۆناغه‌كه‌ش هه‌ستیاره."
"پارتى چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ده‌كات یه‌كێتى خۆیان ساغبكنهوه له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به‌ركه‌وته‌كانى ئه‌و حزبه وه دواتر ڕێكاره‌كان بۆ كاره‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بنرێت و پێویسته ئه‌ندامانى یه‌كێتى به‌شداربن له كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان و راسپاردنى كابینه‌ى نوێ،" وتەبێژەکەی پارتی وای وت.
لەبارەی یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى وه‌زارتى داد و پارێزگارى كه‌ركوک مەحمود محەمەد وتی: "له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌وڵ هه‌یه بارودۆخه‌كه ڕێكبخرێته‌وه و لێكتێگه‌شتن هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌نێوان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى كراوه" .
لەبارەی بەشدارییکردن کۆمەڵ لە کابینەی نوێ، وتەبێژەکەی پارتی وتی: "سه‌ردانى كۆمه‌ڵمان كردووه و ئاماده‌یمان نیشانداوه بۆ بەشدارییپێکردنیان له كابینه‌ى نۆ،به‌ڵام كۆمه‌ڵ وه‌ڵامى ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه به‌شدارده‌بن یاخود نا."