گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە نەخۆشێک خەریکە دەمرێت و پزیشکی لێ نییە

2021.06.07 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، نەخۆشێک بردراوەتە نەخۆشخانەی هەڵەبجە و تەندروستیی ناجێگیرە، بەڵام هیچ پزیشکێکی لێ نییە و دایک و باوکی هاوار دەکەن، "کوڕەکەمان خەریکە دەمرێت، تەندروستیی هەڵەبجەش ئامادەنییە قسە لەسەر ڕووداوەکە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021، نەخۆشێک بردراوەتە نەخۆشخانەی هەڵەبجە و تەندروستیی ناجێگیرە، بەڵام هیچ پزیشکێکی لێنییە هاوکاری بکەن و ڤیدیۆی ڕووداوەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.

 

لە ڤیدیۆکەدا دایکی نەخۆشەکە هاواردەکات و دەڵێت، "خەریکە ئەمریت"، باوکیشی دەڵێت، "ئەیانکەم بەقوربانی جولەکە، ئەوە چۆن قبوڵ دەکرێت."

 

لەوبارەیەوە "ناس کورد" پەیوەندی کرد بە وتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو قسە لەسەر ڕووداوەکە بکات و وتی، "ئێستا مەجالم نییە و دوای قسەتان بۆ دەکەم."