گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەمڕۆ شاندى حکومەتى هەرێم دەچێتەوە بەغدا

2021.06.07 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ شاندى حکومەتى هەرێم دەچێتەوە بەغدا

ناس کورد- 

خالید شوانى، ئەندامى شاندى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ شارى بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید شوانی، ئەندامی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا (دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021) بە تەلەفزیۆنی ڕووداوی ڕاگەیاند، شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بەپەلە دەچێتەوە بەغدا و ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقی کۆدەبێتەوە."

 

وتیشی، مەبەست لە سەردانەکە بۆ ئەوەیە هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا و هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە بتوانین شایستە داراییەکانی هەرێم دەستەبەر بکەین."

 

خالید ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ڕابردوودا چەندین جار هەرێم پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکە دووپات کردووەتەوە، سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووش گتفوگۆکانی زیاتر بردە پێشەوە و لەڕووی سیاسییەوە ئێمە ڕێککەوتنمان کردووە و بەربەسی سیاسیی بوونی نییە، چونەکەمان بۆ ئەوەیە کە رێگەی تەکنیکی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە."