گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێکى وڵاتەکەى لەهەرێمى کوردستان ڕاگەیاند

2021.06.07 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێکى وڵاتەکەى لەهەرێمى کوردستان ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى بەرگرى تورکیا بەفەرمى کوژرانى سەربازێکى سوپاى وڵاتەکەى لەشەڕى دژى بەپەکەکەدا لەهەرێمى کوردستان، ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى بەرگرى تورکیا (7ى حوزەیرانى 2021) لەڕاگەیەنراوێکیدا گیان لەدەستدانى سەربازێکى سوپاى وڵاتەکەى لەنەخۆشخانە لە ئەنقەرە بەهۆى سەختى برینەکەیەوە لەشەڕى ئەو وڵاتە دژ بە پەکەکە لەهەرێمى کوردستان راگەیاند. 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتەکە، ئەو سەربازە بەهۆى تەقاندنەوەى بۆمبى چێنراوەوە برینداربووە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەست داوە.

 

چەند ڕۆژێکە سوپاى تورکیا هێرشەکانى لەچوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى چنگى هەوردا لەڕووى ئاسمانى و زەمینیەوە بۆ سەر ئەو ناوچانەى  گەریلاکانى پەکەکەى تێدایە،  چڕ کردووەتەوە و چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش فڕۆکەکانى تورکیا بۆردۆمانى کەمپى ئاوارەکانى مەخمورى کرد و بەو هۆیەشەوە 3 کەس بوونە قوربانیى.