ناس کورد-
کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکات لە چیای مەتینا و دەڵێت، پێشەمەرگە هاوپەیمانی ئەوانە، بەڵام پێچەوانەی کونسوڵخانەکانی دیکە پەکەکە بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار ناکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر ڕایگەیاند، "سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی گەلی کورد و کەسوکاری پێنج پێشمەرگەیە دەکەن کە لەکاتی ئەرکی خۆیاندا لە چیای مەتینا شەهید بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێشمەرگە کە لە چوارچێوەی دەستوری فیدڕاڵیی عێراقی ئەرکی خۆیان بەجێدەهێنن هێزی شەرعی هەرێمی کوردستانن و هاوپەیمانی ئێمەن لە دژی داعش."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرکۆنەی هەموو دەستدرێژییەک دەکەن بۆسەر گیان و دەسەڵات و سەلامەتییان.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا، کونسوڵخانەی فەڕەنسا بەپێچەوانەی کونسوڵخانەکانی دیکە بەهیچ شێوەیەک ناوی پەکەکەی نەهێناوە کە وەزارەتی پێشمەرگە بە بکەری ڕووداوەکەی دەزانێت.