گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشدارى لە نامەیەک دەدرێت کە لە  واتسئەپ و مەسنجەر بڵاوبوونەتەوە ’تایبەتە بە کۆکا کۆلا’

2021.06.07 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى لە نامەیەک دەدرێت کە لە  واتسئەپ و مەسنجەر بڵاوبوونەتەوە ’تایبەتە بە کۆکا کۆلا’

ناس کورد- 

هۆشدارى لە نامەیەک دەدرێت کە لە ڕێگەى ئەپلیکەیشنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەدەستى بەکارهێنەران دەگات و ئەگەرى هەیە زیانیان پێ بگەیەنێت و پارێزراو نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەکۆى تەکنیکى لە پێناو ئاشتى (7ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردەوە، لە ماوەى چەند کاتژمێرى ڕابردوودا لینکێک لەڕێگەى ئەپلیکەیشنى WhatsApp و Messengerەوە بڵاوبوونەوە بە ناونیشانى (سندوقى چاودێڕى کۆکا کۆلا، یاخود کۆکا کۆلا لە ئاهەنگى یادى بیستەم دیارى دەبەخشێتە ئەوانەى بەشدارى لە ڕاپرسیەکدا دەکەن).

 

ئەوەش هاتووە، بەڵام لینکەکە لە ڕێگەى پێگەى Virus Totalەوە پشکنینى بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە زیانبەخشە و پارێزراو نییە.

 

سەکۆکە ڕونیشیکردووەتەوە، ئامۆژگارى ئەوە دەکەین کە ئەو لینکە نەکرێتەوە چونکە دەست بەسەر زانیارى و هەژمار و داتاکانى بەشداربوواندا دەگرێت و لەو کەیسانەدا سودى لێ وەردەگیرێت کە زیان بە تایبەتمەندییەکانتان دەگەیەنێت.

 

سەکۆى تەکنیکى لە پێناو ئاشتى هێماى بۆ ئەوەش کردووە، پێشتریش بە هەمان شێوە لە ئەپلیکەیشنى WhatsApp نامەیەکى لەو شێوە بڵاوکراوەتەوە گوایە یادى کۆمپانیاى تیۆتایە و وەڵام و پرسیارە و دیارى دەردەچێت، بەڵام دەرکەوت کە بەهەمان شێوە پارێزراو نییە.