گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى نوێى حکومەتى هەرێم لەبارەى وەڵامدانەوەى سەربازى پەکەکە 

2021.06.06 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێى حکومەتى هەرێم لەبارەى وەڵامدانەوەى سەربازى پەکەکە 

ناس کورد- 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەتیدەکاتەوە، حکومەت خۆى بۆ وەڵامدانەوەى سەربازى هێرشەکەى سەر هێزەکانى پێشمەرگە کە پەکەکەى پێ تۆمەتبار دەکرێت، ئامادە بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (6ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕى "الحرة"ى وتووە، هەرگیز حکومەت خۆى بۆ وەڵامدانەوەى سەربازیى هێرشەکەى سەر هێزەکانى پێشمەرگە لە مەتینا ئامادە ناکات.

 

سەبارەت بەوەى کە حکومەتى هەرێم خۆى بۆ جۆرێکى تر لە وەڵام ئامادە دەکات وتویەتى، نەخێر، ئێمە تەنها هاوڵاتیانمان و گوند و لادێکانمان دەپارێزین.

 

هەرچى سەبارەت بەوەى کە ئایا پەیوەندى لەگەڵ پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە" دەبەستن و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەن، وتەبێژەکەى حکومەتى هەرێم وەڵامى نەداوەتەوە.

 

لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە مەتینا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکى هێزەکانى پێشمەرگە کە لە ئەرکى پشکنیندا بوون و بەهۆیەوە 5 پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و 5ى تریش بریندار بوون، هەرچەند تائێستا سروشتى هێرشەکە ڕوون نییە، بەڵام پەکەکە بەو هێرشە تۆمەتبار دەکرێت بەهۆى بوونیان لە ناوچەکە و پێکدادانە سوكەکانى ماوەى ڕابردوو کە بەبێ زیان کۆتاییان هاتبوو.

 

لاى خۆیەوە پەکەکە ڕەتیدەکاتەوە ئەوان هێرشیان کردبێتە سەر ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام چەندین لایەن لەناویاندا حکومەتى هەرێم و لایەنە سیاسیەکان و باڵیۆزخانەى وڵاتان و دەزگا ئەمنییەکانى عێراق و حکومەتى بەغدا سەرکۆنەى ئەو کارەیان کرد و پەکەکەیان تۆمەتبار کرد.