ناس کورد-
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیەندراوێکى نوێى لەبارەى روداوەکەى چیاى مەتینا بڵاوکردەوە و تیایدا داوا دەکات شاندێکى سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناوەندى چاپەمەنى و راگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) (6ى حوەزیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەو ئۆتۆمبێلەی دوێنێ لە مەتینا تێکشکێندرا، لەلایەن گەریلاوە نەکراوەتە ئامانج".
داواش دەکەن، شاندێکی هاوبەش یان شاندێکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی ٥ی حوزەیران لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا هێزە سەربازییەکانی پەدەکە بەبێ هیچ زانیارییەک و بەشێوازی ئۆپەراسیۆن ویستیان بچنە ناوچەی گەریلا لە مەتینا ئەمە بێگومان هەڵەیە و خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەیی ناکات.".
ئاماژە بەوەش کراوە، ڕاستە هێزەکانمان لەوێ چەند فیشەکێکیان بۆ ئاگادارکردنەوە تەقاند، بەڵام بەدڵنیایەوە ئەو چەکەی کە بووە هۆی تێکشکاندنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن هێزەکانمانەوە بەکارنەهاتووە، بۆیه ئەو ئۆتۆمبێله له ڕێگای هەوا و موشەکەوە لێیدرا، بۆیە بۆ پرسی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئێمە وەک هەپەگە ڕایدەگەیەنین کە پێویستە شاندێکی هاوبەش یان شاندێکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن و ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەن.