گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا راستە تۆیۆتا ئۆتۆمبێلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دیارى دەبەخشێت؟

2021.06.06 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا راستە تۆیۆتا ئۆتۆمبێلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دیارى دەبەخشێت؟

ناس کورد-

 

لەم چەند ڕۆژەی دواییەدا زیاتر و زیاتر بەستەر(لینک) ێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەوانەى بەکارهێنەران دەکرێت، بێ ئەوەی بزانرێت ڕاستی و درووستی ئەم بەستەرە و زیان و لێکەوتەکانی چین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیای تۆیۆتا!، یاخوود “Toyota 80th Anniversary Celebration! لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە ئۆتۆمبێلێکی Toyota Corolla ببەرەوە!، لەگەڵ ئەم قسانەدا بەستەرێک هەیە کە لە نێوان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت، کە بەستەرەکە دەکەیتەوە پرسیار لە بارەی زانیارییە کەسییە وردەکان دەکات، ئەوەش  بەپێی ماڵپەڕى (کەی ئای تی ئێن) تایبەت بە تەکنەلۆژیاى زانیارى.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پاشان بۆ ڕاکێشانی خەڵک چەند لێدوانێک دادەنرێت کە گوایە هی کەسێکە کە خەڵاتەکەی بردۆتەوە، بۆ نموونە ”دەڵێت وامزانی ئەمە گاڵتەیە، بەڵام ئەم بەیانییە گەشت!”، یاخوود هەر شتێکی لەو بابەتە

 

بەپێی ماڵپەڕەکە، کۆمپانیای تۆیۆتا لە ساڵی 2017 یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی خۆی گێڕا، هەروەها ئەگەر تەماشای بەستەرەکە بکەین هیچ دۆمەین و ناوێکی کۆمپانیاکەی تێدا نییە کە ئاماژە بە بەستەری فەرمی کۆمپانیاکە بکات، هەروەها لە دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە دۆمەینەکە لە وڵاتی چینەوەیە.

 

کاتێک خوێنەران لەسەر بەستەرەکە کرتە دەکەن ، دەیانباتە لاپەڕەیەکی تر کە بانگەشەی ئەوە دەکات ئەگەر ڕاپرسیەکە ئەنجام بدات ئۆتۆمبێلێکی جۆری Toyota Corolla پێ دەبەخشرێت، ئەگەر بە وردی تەماشای لاپەڕەکە بکرێت دەتوانرێت چەندین هەڵەی ڕێزمانی لێ دیارى بکرێت، کە ئەمە شتێکە کۆمپانیایەکی گەورەی وەک تۆیۆتا ئەنجامی نادات.

Domain_check.png

هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە لەمێژووی تۆیۆتادا هەرگیز ئۆتۆمبێلی بەخۆڕایی نەبەخشیوە بۆیە ئەگەر تۆ نامە یان لینکێکی لەم جۆرەت بۆ هات، خۆت دوور بگرە لە کلیک کردن لەسەری و خۆت ڕزگار بکە لە بوون بە نێچیری سەرهێڵ!