گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەردۆغان کوشتنى سەرکردەیەکى گەورەى پەکەکەى ڕاگەیاند

2021.06.06 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان کوشتنى سەرکردەیەکى گەورەى پەکەکەى ڕاگەیاند

ناس کورد- 

سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاشکرای کرد، سەلمان بۆزکیر سەرکردەى پارتى کرێکارانى کوردستانیان کوشتووە، کە بەرپرسى گشتى کەمپى مەخمور بووە کە پەنابەرە کوردەکانى تێدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان (6ى حوزەیرانى 2021) لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاوی کردووەتەوە "دەمەوێت مژدەیەک بدەم بە نەتەوەکەمان، سەلمان بوزکیر ناسراو بە دکتۆر حسێن، بەڕێوەبەرى یەکەمى ڕێکخراوى پەکەکە و بەڕێوەبەرى گشتى کەمپى مەخمور کوژراوە".

 

ئاماژەى بەوەشداوە "ڕێگە بەو ڕێکخراوە نادەین "پەکەکە" کەمپى مەخمور لە باکورى عێراق بەکاربهێنێت بۆ خۆشاردنەوە و بەردەوام دەبین لە وشککردنیان".

 

دواى چەند ڕۆژێک لە هەڕەشەکانى ئەردۆغان بۆ "پاککردنەوە"ى کەمپى مەخمور، سوپاى تورکیا ئەو کەمپەى بۆردومانکرد کە دەکەوێتە هەرێمى کوردستان و پەنابەرانى کوردى باکورى تێدایە، بەپێى زانیاریەکانیش لەو بۆردومانە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە.