گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بافڵ تاڵەبانى و عەممار حەکیم لە بەغدا

2021.06.06 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بافڵ تاڵەبانى و عەممار حەکیم لە بەغدا

ناس کورد-

هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەشارى بەغدا لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکى رەوتى حیکمەى نیشتیمانى کۆبوەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى رۆژنامەوانى بافڵ تاڵەبانى (6ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی کۆبووەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان کرایەوە لەپێناو ئارامی و ئاشتی لەناوچەکە.

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتی دووپاتکردوە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی گرفت و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و ئاماژەی بە دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی کرد لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان و رایگەیاند "کاتی ئەوە ھاتووە پێکەوە ھەموو ھێزە شۆڕشگێڕەکان لەسەر بنەمای متمانە و بەرژەوەندوی گشتی لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵدەینەوە و  پەیوەندییەکی دۆستانە بونیادبنین و وڵات بەرەو دۆخێکی باشتر ببەین، چونکە لەم دۆخە پڕلەکێشمەکێش و مەترسییەدا تەنھا گفتوگۆ و زمانی ھاوبەش دەمانگەیەنێتە کەناری ئارامی".