گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

براکەشی دەستگیرکراوە

مونا کورد.. ئەو کچەی بەڵگەی داگیرکردنی خانووی فەڵەستینییەکانی لە قودس تۆمار کرد دەستگیرکرا

2021.06.06 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
مونا کورد.. ئەو کچەی بەڵگەی داگیرکردنی خانووی فەڵەستینییەکانی لە قودس تۆمار کرد دەستگیرکرا

ناس كورد-
پۆلیسی ئیسرائیل مونا کوردی دەستگیرکرد کە کچە چالاکێکی مەدەنییە لەدژی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە لە گەڕەکی شێخ جەراحی شاری قودس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "الجزیرة" (6ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، "بەربەیانی ئەمڕۆ مونا کە تەمەنی 23 ساڵە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە".

 

دەشڵێت، پۆلیسی ئیسرائیل هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی مونا کورد و ڕاپێچیانکردووە بۆ شوێنێکی نادیار.


لای خۆشیەوە، نەبیل کورد، باوکی مونا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، "پۆلیس ئیسرائیل کچەکەمیان ئەم بەیانییە دەستگیرکردووە و ماوەی مانگێکیشە محەمەدی کوریشمیان دەست بەسەرکردووە".

 

لە 13مانگی نيسانی ڕابردوو، پێکدادان لەنێوان ئیسرائیلییە جێگرکراوەکان و پۆلیسی ئیسرائیل و هاوڵاتییە فەڵەستینیەکانی دانیشتوی گەڕەکەی شێخ جەراح و دەوروپشتی مزگەوتی ئەقسا بەردەوامە کە هەر ئەوەش بووەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ غەزە، ئەوەش دوای ئەوەی دەسەڵاتیی ئیسرائیل هەوڵیدا 12 خانوی سەربە هاوڵاتییە عەرەبە فەڵەستینییەکانی دانیشتووی ئەوگەڕەکە چوڵ بکات وڕادەستی ئیسرائیلییە جێگیرکراوەکانی بکات.