گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی نوێی حکومەتی هەرێم لەبارەى موچەی مانگەکانی داهاتوو

2021.06.06 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی نوێی حکومەتی هەرێم لەبارەى موچەی مانگەکانی داهاتوو

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەت پابەندە بە دابەشکردنی موچە لەکاتی خۆیدا و ئەوەى ڕوویدا کێشەیەکی کاتی بوو، "بەڵام کاری لەپێشینەی حکومەت دابینکردنی موچەیە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (6ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "هەموو هەوڵێکی حکومەت و کاری لەپێشینەی بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە لەکاتی خۆیدا، ئێمە پێمان وایە جموجولی بازاڕیش پەیوەستە بە موچەوە."

 

وتیشی، حکومەت پابەندە بە دابەشکردنی موچە لە 25ی هەموو مانگێکدا.

 

جوتیار عادل باسی لەوەشکرد، دوای سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا "ئەم هەفتەیە دوو دۆسیە دەنێردرێتە بەغدا کە یەکێکیان پەیوەستە بە خەرجییەکانی نەوتی هەرێم، ئەوی تریان پەیوەستە بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم."

 

وتیشی، هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکان چارەسەر بکرێت و بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج بکات.