گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەى دێت؟

بلیتی کۆنسێرتەکەى ئەلیسا لە هەولێر گەیشتووەتە 500 دۆلار

2021.06.06 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
بلیتی کۆنسێرتەکەى ئەلیسا لە هەولێر گەیشتووەتە 500 دۆلار

ناس كورد-
بڕیارە ئەلیسا، ژنەگۆرانبێژی دیاریی عەرەب و لوبنان لە کۆتایی ئەم مانگەدا یەکەم کۆنسێرتی خۆی لەدوای سەرهەڵدانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، هاوکات بلیتی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکش بە 500 دۆلارە فرۆشراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "الوطن"ی میسری (6ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، "لەئێستادا ئەلیسا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گەورەی گۆرانی لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان".

 

بەگوێرەی ماڵپەرە میسرییەکە، "بریارە کۆنسێرتەکە لە 26ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچیت و بلیتی چوونە ژوورەوە و بەشداریکردن تێیدا لەنێوان 300 بۆ 500 دۆلاردایە ولە ئێستاداهەموو پلیتەکان فرۆشراون وتەواوبوون".