ناس کورد-
بەرپرسێکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران ئاشکرایکرد، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا وڵاتەکەی بە بەهای 11 ملیار دۆلار کاڵای جۆراوجۆر و بەرهەمی کشتوکاڵی و بابەتە خۆراکییەکانی هەناردەی عێراق کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 30%ی کاڵا هەناردەکراوەکان خۆراکیی بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرزاد پێڵتن (6ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد، "لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئێران بە بەهای 11 ملیار دۆلار کاڵای جۆراوجۆر و بەرهەمی کشتوکاڵی و بابەتە خۆراکییەکانیی هەناردەی عێراق کردووە."
وتیشی، "لە 30%ی ئەم کاڵایانەی کە لەو ماوەیەدا هەناردەی عێراق کراون بریتی بوون لە بەروبوومی کشتوکاڵی و بابەت خۆراکییەکان".
بەرپرسە ئێرانییەکە ڕوونیشکردووەتەوە، "ئەو بابەتانەی کە لەنێوان ساڵانی 2016 و2020دا هەناردەی عێراق کراون پێکهاتوون لە میوە، سەوزەوات، کەرەستەی دروست کراو، شیرەمەنی، بەرهەمە شیرەمەنییەکان، چەرەزات وگوڵی جۆاروجۆر".