ناس کورد-
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری ئیلامی هەژاند و تائێستا زیانەکان نەزانراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئایەت قەیسەر بەگ، بەڕێوەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانەکانی پارێزگای ئیلام بە ئاژانسی تەسنیمی ڕاگەیاندووە، چەقی بومەلەرزەکە شاری "ساڵح ئاباد" بووە، بەڵام لە چەند ناوچەیەکی دیکەش بەتایبەتی کرماشان هەستی پێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ناردنی تیمی فریاگوزاری، بەڵام تائێستا زیانەکانی بومەلەرزەکە نەزانراوە.