ناس کورد-
وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدژی داعش ڕایگەیاند، کاتژمێر 00:15 خولەکی ئەمشەو ناوەندێکی پشتیوانیی دیبلۆماسی (BDSC) ڕووبەڕووی هێرشێکی موشەکی بووەتەوە، موشەکەکە لە نزیک ناوەندەکەوە کەوتووەتەوە بەڵام هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.
المتحدث باسم التحالف يكشف عن هجوم صاروخي جديد في بغداد ويحدد الموقع المستهدف
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتەبێژەکەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شوێنی تەواوی هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە بەڵام وتوویەتی کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
باسی لەوەشکردووە، هەر هێرشێک بۆسەر حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێشێلکارییە لەدژی دەسەڵاتی دامودەزگاکانی دەوڵەت و سەروەریی یاسایی و نیشتمانیی عێراق.