کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فڕۆکەی "ستراتۆلۆنج" کە گەورەترین فرۆکەی جیهانە و لەلایەن کۆمپانیای ڤۆڵکانی ئەمریکیەوە درووستکراوە ئامادەیە بۆ فرۆشتن و نرخەکەى بە 400 ملیۆن دۆلارە. ئەم فرۆکەیە تایبەتە بە هەڵگرتنی ئەو جۆرە موشەکانەی کە بەکاردەهێنرێن بۆ ناردنی مانگە دەستکردەکان بۆ بۆشایی ئاسمان. . بەپێى هەواڵێکى تۆڕی میدیایی CNBC ئەمریکی، کۆمپانیایی ڤۆڵکان کە خاوەندارێتی دەگرێتەوە بۆ ملیاردێری ئەمریکی کۆچکردوو " پۆڵ ئەلێن" فڕۆکەکەى نمایشکردووە بۆ کڕین. فرۆکەی ستراتو لانچ، فرۆکەیەکی زەبەلاحە و لە مانگی نیسانی ڕابردوو یەکەم فڕینی فڕۆکەکە بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە و یەک جار گەشتی ئاسمانی ئەنجامداوە، درێژی هەردوو باڵەکانی 117 مەترە کە لە یاریگایەکی تۆپی پێ گەورەترە و شەش بزوێنەنری هەیە.