ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای کفری مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ کە شۆفێری ماتۆرسکیل بووە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (شەممە 5ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە قەزای کفری ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئۆپترا و ماتۆرسکیلێک ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بەناوی (هارون ئەحمەد قادر ) کە تەمەنی 16 ساڵ بووە گیانی لەدەستدا .
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە."