گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا.. بزانە مەبەستی سەردانەکەی چییە

2021.06.05 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا.. بزانە مەبەستی سەردانەکەی چییە

ناس کورد-

مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای فەرمیی یەکێتی (شەممە 5ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی کۆبوونەوە و چەندین دیداری سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسییە کاریگەرەکانی عێراق و بەرپرسانی باڵای ناو حکومەت گەیشتە بەغدا."

 

جگە لەوەی چەندین جار شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان چووەتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و نەوت لەنێوان هەردوولا، بەڵام ناوبەناو بەرپرسانی حزبییش بەمەبستی گفتوگۆی سیاسیی سەردانی بەغدا دەکەن.