گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’ژمارەی توشبووانی کەڕووی ڕەش لە عێراق بەرزبووەوە’’

2021.06.05 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
’’ژمارەی توشبووانی کەڕووی ڕەش لە عێراق بەرزبووەوە’’

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە توشبوون بە نەخۆشی "کەڕوی ڕەش" لە عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 15 حاڵەت، ئاشکراشیکرد، ئەفسەرێکی خانەنشینی سوپای عێراق بە پلەی لیوا ئەمڕۆ بەو نەخۆشییە گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "سکای نیوز" عەرەبی ( 5ی حوزەیرانی 2021)  لەسەر زاری سەرچاوەیەکی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، "  حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشی کەڕوی ڕەش لە عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 15 حاڵەت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حاڵەتەکانی توشبوون بەو نەخۆشییە بەشێوەیەکی زۆر سەیر زیادیان کردووە بە تایبەتی دوای تۆمارکردنی  دوو حاڵەت لەو نەخۆشییە لە هەردوو پارێزگای زیقار و سلێمانی سەربارەی ئەوەی ئەوجۆرە نەخۆشییە ناگوێزرێتەوە".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار حاڵەتی مردن بەو نەخۆشییە تۆمارکراوە، دەزگا تەندروستییەکان تائێستا نەیانتوانیوە پێشوەخت نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکە دەست نیشان بکەن کە لەئێستادا مەترسییە بۆسەر کەسانی بەساڵاچوو توشبووانی نەخۆشی شەکرە ".

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ ئەفسەرێکی خانەنشینی سوپای عێراق لە پارێزگای واسیت بەناوی ( عەباس عەکار) بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە، کە پێشتر نەخۆشی شێرپەنجەی بووە

 

نەخۆشی کەڕوی ڕەش یەکمجار لەوڵاتی هیندستان سەریهەڵدا، بەگوێرەی داتاکان تائێستا زیاتر لە هەشت هەزار کەس لەو وڵاتە بەو جۆرە نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە، نەخۆشییەکە دوای ماوەیەکی زۆر کەم لە 50%ی توشبووان دەکاتە قوربانی.

 

شارەزایانی بواری نەخۆشییە کەڕووییەکان، ئاماژە بەوەدەکەن، نەخۆشییەکە بەشێوەکی فراوان ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە سیستمی بەرگریی لەشیان لاوازە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەتایبەتی نەخۆشی شەکرە یاخود ئەو کەسانەی چارەسەری کۆرتیزۆن بەزۆری بەکاردەهێنن، بەڵام نەخۆشییەکە درمی نییە و ناگوێزرێتەوە.