گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی ڕاگەیاند

2021.06.05 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2021/6/6، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەگەرچی لە چەند مانگی ڕابردوودا لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرا و لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرا، بەڵام بۆ ئەم مانگە بەهۆی چەند کێشەیەکەوە دوای تێپەڕینی زیاتر لە 10 ڕۆژ تائێستا چەند وەزارەتێک موچەیان پێدراوە. 

 

وەزارەتی دارایی تائێستا بە فەرمی لەبارەی کێشەکەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە، بەڵام پارتی کە لایەنی یەکەمی دەسەڵاتە لە حکومەت، یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە "نەگەڕاندنەوەی داهاتەکانی زۆنی سەوز بۆ خەزێنەی حکومەت" و یەکێتیش پارتی تۆمەتبار دەکات بە نەگەڕاندنەوەی داهاتی نەوت. 

 

د. شێرکۆ جەودەت (پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بەردەوام لە پەیوەندیدی و بەدواداچوونین لەگەڵ وەزارەتی دارایی و تا ڕۆژی چوارشەممەش داهاتی نەوت و ناوخۆ و دەروازە سنورییەکان نەگەڕاونەتەوە وەزارەتی دارایی و ئەوەش بووەتەهۆی دواکەوتنی موچە و خاوبوونەوەی دابەشکردنی."  

  

وتیشی، "نەگەڕانەوەی داهاتەکە بەهۆی کێشەی پارتی و یەکێتییەوە و ئەوان بە ئارەزووی خۆیان یاری بە قوتی ئەو میللەتە دەکەن، ئێمەش وەکو پەرلەمانتاران فشار دەکەین، بەڵام ئەو دوو هێزە بە زەبری چەک حکوم دەکەن."  

  

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکرد، "کۆی ئەو داهاتانەی زۆنی زەرد و سەوز زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە، بەڵام وەزارەتی دارایی هیچ ژمارەیەک ئاشکرا ناکات و کاتێکیش فشار دەکەین، دەڵێن، ئاگامان لە سەرجەم داهاتی هەرێمی کوردستان نییە."