ناس کورد-
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە هێزەکانی پەکەکە کردیانە سەر پێشمەرگە و دەڵێت، "دووپاتى دهكهينهوه کە پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ين كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له ناوچه‌ى مهتينا له سنوورى ئامێدى كرديانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خهميانين، هيواى زووچاكبوونه بۆ برينداران ده‌خوازين."
دەشڵێت، "دووپاتى دهكهينهوه کە پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به هيچ شێوه‌يه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتيان و ڕێگرى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردووه."
زیاتر بخوێنەوە: وەزارەتی پێشمەرگە: پەکەکە چەکی قورسی بەکارهێناوە
جەختی کردووەتەوە کە "ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى دروستکردنی کێشە و هيچ ڕێزێك له ئيداره و ياساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سهقامگيريى گه‌ل وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مهترسييهوه."
هۆشداریش دەدات کە "PKK چيتر نه‌بێته هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئيداره و سنووره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته پێگه‌يه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگيرى، حكوومه‌تى فيدراڵى عيراقيش ده‌بێ له‌مباره‌يه‌وه ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى خۆى جێبه‌جێ بكات."