ناس کورد-
حاکمێکى یۆتا بۆ چارەسەرکردنى کەمئاوى و وشکەساڵى داوا لە دانیشتوانى ویلایەتەکەى دەکات نوێژە بارانە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە گرتەیەکى ڤیدیۆى کە لە تویتەرەکەى بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد " بینوویەتى (5ى حوزەیرانى 2021)، سپنسر کۆکس داوا لە سەرجەم دانیشتوانى یۆتا کردووە پارێزگارى لە ئاو بکەن ئەوەش لە رێگەى دوورکەوتنەوە لەمانەوەى زۆر لە گەرماوەکان و هەروەها چاککردنەوەى بۆرییە شکاوەکان.
دەشڵێت، ترسى لەوە هەیە تەنها ئەو هەوڵانە بەس نەبێت و پێویستیان بەئاوى زۆرترى باراناو هەیە و هەروەها پێویستیان بەوەیە خودا فریایان بکەوێت، بۆیە داوا لە دانیشتوانى ویلایەتەکە دەکات بە هەموو ئاینەکانەوە لەپشووى کۆتایى هەفتەدا لە 4 بۆ 6 ئەم مانگە نوێژەبارانە بکەن.
Amid dangerous drought conditions, we’re inviting all Utahns — regardless of religious affiliation — to join us this weekend in collective and humble prayer for rain.
— Utah Gov. Spencer J. Cox (@GovCox) June 3, 2021
Read more: https://t.co/uJzFARl7BI pic.twitter.com/HS755aXEy3
کۆکس باسى لەوەش کردووە، بانگى خەڵکى دەکەن بۆ کردنى نوێژى بەکۆمەڵ بۆ ئەوەى باران ببارێت وهەموو شوێنێکى ویلایەتەکەشى کراوەیە بۆ ئەو مەبەستى بێ جیاکردنەوەى ئاینەکان لەیەکترى.
پێشتر حاکمى ئەو ویلایەتە دوو فەرمانى لەبارەى وشکەساڵى ئەم ساڵەوە دەرکردووە و بەفەرمیش داواى ئەوەى کردووە لەپشووى کۆتایى هەفتەدا نوێژەبارانى خەڵکى ئەنجامبدرێت.
کۆکس ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بارودۆخى کەشوهەواى ناوچەکەیان بەتایبەتى وشکەساڵى مەترسیدارە و نیگەرانى بۆ کشتوکاڵ و هەروەها سوتانى دارستانەکان دروستکردووە.