گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە و بودجە

سەرۆکى لیژنەی دارایی پەرلەمان: نەوت بگاتە 100 دۆلاریش موچە هەر بە لێبڕینەوە دەدرێت

2021.06.05 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى لیژنەی دارایی پەرلەمان: نەوت بگاتە 100 دۆلاریش موچە هەر بە لێبڕینەوە دەدرێت

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەک بەرمیل نەوت بگاتە 100 دۆلاریش "موچە هەر بە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت، ئیتر هاوڵاتی بۆچی دڵ بە بەرزبوونەوەى خۆش بکەن؟!".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار محەمەد لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی (5ی حوزەیرانی 2021) ڕاگەیاند، "هاوڵاتیان ناحەقیان نییە بە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دڵخۆش نەبن، چونکە ئەگەر بەرمیلى بگاتە 100 دۆلاریش موچەکەیان بە لێبڕینى 21%ەوە وەردەگرن."

 

وتیشی،"حکومەت پێی ڕاگەیاندوون کە دواکەوتنى ئەم مانگەى موچە بە هۆکارى هونەری بووە و چارەسەر دەکرێت".



پێشتر و لە ساڵی 2016دا، ئاشتى هەورامى، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، "ئەگەر نرخى بەرمیلێک نەوت بگاتە 100 دۆلار و زیاتریش ئەگەر بەم ئاڕاستەیە کاربکەین کێشەى هەرێم چارەسەر نابێت".

 

لێدوانی سەرۆکى لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە دوێنێ نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد لەدوای بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا، لەئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 71 دۆلار و 63 سەنتە.

 

حکومەتی هەرێم نەیتوانی وەک چەند ڕابردوو موچەی فەرمانبەران دابەش بکات لەکاتی خۆیدا، ماوەی 16 ڕۆژە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە و تەنها لە چەند وەزارەتێکی کەم وەریان گرتووە.