گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تورکیا بۆردومانی پێشمەرگەی کرد و بەرکەوتووش هەیە

2021.06.05 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بۆردومانی پێشمەرگەی کرد و بەرکەوتووش هەیە

ناس کورد-

بەپێی سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی بۆردومانێکی تورکیا لە چیای مەتینی سنووری قەزای ئامێدی، سێ پێشمەرگەی زێرەڤانی بریندار بوون، هەرچەندە سەرچاوەیەکی تریش باس لە "شەهیدبوونی" چەند پێشمەرگەیەک دەکات بەڵام وەزارەتی پشتڕاستی نەکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە "ناس کورد"ی وت، بەیانی ئەمڕۆ شەممە (5ی حوزەیرانی 2021) بەهۆی بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا سێ پێشمەرگەی زێرەڤانی برینداربوون.


وتیشی، "هێشتا وردەکاریی بابەتەکە یەکلایی نەبووەتەوە، بە گەیشتنی زانیاری تەواو بابەتەکە ئاشکرا دەکەین".


لەلایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە ناوچەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی بۆردومانەکەوە شەهید هەیە.