گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

قەدەغەى هەژمارەکەى ترەمپ لە فەیسبوک درێژکرایەوە 

2021.06.04 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
قەدەغەى هەژمارەکەى ترەمپ لە فەیسبوک درێژکرایەوە 

ناس کورد- 

کۆمپانیاى فەیسبوک بۆ ماوەى دوو ساڵى تر سزاى قەدەغەکردنى هەژمارەکەى دۆناڵد ترەمپى درێژ کردەوە و دەشڵێت، دواى ئەو ڕێکەوتەش جارێکى تر پێشێلکارى بکات سزاى توندتر دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاى فەیسبوک (4ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاند، قەدەغەکردنى هەژمارى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا تاوەکو7ى مانگى کانوونى دووەمى ساڵى 2023 بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەو ڕێکەوتەشەوە واتا 7ى کانوونى دووەم هەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەکانى هەژمارەکە بۆ سەر سەقامگیرى گشتى دەکرێت، پێش ئەوەى ترەمپ جارێکى تر بتوانێت بەکارى بهێنێتەوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەگەر هاتوو قەدەغەش لەسەر هەژمارەکەى هەڵگیرا و جارێکى تر سیاسەتەکانى کۆمپانیاکەى پێشێل کرد لەئایندەدا ئەوا دەکەوێتە بەر سزاى توندترەوە.

 

لەماوەکانى ڕابردوودا، هەژمارەکانى ترەمپ لەفەیسبوک و ئینیستاگرام و سناپچات بۆ ماوەیەکى دیارینەکراو بەتۆمەتى هاندان بۆ توندوتیژى ڕاگیران، ئەوەش دواى هەڵکوتانە سەر بیناى کۆنگرێس لەکانوونى دووەمى ساڵى ڕابردوو لەدواى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا کە ترەمپ تیایدا شکستى هێنا.