گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرۆکى ڕووسیا باس لە زیانگەیاندن بە دۆلار دەکات 

2021.06.04 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى ڕووسیا باس لە زیانگەیاندن بە دۆلار دەکات 

ناس کورد- 

لەمیانەى کۆڕبەندى پیترسبۆرگى ئابورى جیهانیدا، ڤلادیمیر پۆتن، سەرۆکى ڕووسیا ڕایگەیاند، فرە دراوى وەکو یەدەگى دراو لەجیهاندا سەقامیگرى و گەشەى ئابورى جیهانى گەرەنتى دەکات، دەشڵێت، ئەمەریکا دۆلار وەکو ئامڕازێکى سیاسى بەکاردەهێنێت کە زیانیشى پێدەگات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆتن ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لۆژیکى پەڕەسەندنى سیستمى ئابورى جیهانى و سیستمى دراوى نێودەوڵەتى ئاماژە بۆ پێداویستى فرە دراوى یەدەگ دەکەن بۆ گەرەنتى سەقامگیرى ئابورى جیهانى و سیستمە داراییەکەى.

 

سەرۆکى ڕوسیا ڕونیکردەوە، ئەمەریکا دۆلار وەکو کەرەستەیەک بۆ کێبرکێى سیاسى بەکاردەهێنیت و ئەوەش وەکو دراوێکى یەدەگى نێودەوڵەتى زیانمەند دەبێت.

 

پۆتن باسى لەوەش کرد، ئۆقرەیى و متمانەکردن دوو کارى زۆر گرنگن، دراوەکە گرنگ نیە گەر ببێتە سەرچاوەیەک وەکو دۆخى ئێستا ئەوان بەهۆى ئەوەى ئەمەریکا دراوە نیشتیمانیەکەى وەکو دراوێکى نێودەوڵەتى دانانێت و وەکو ئامڕازێک بۆ کێبرکێى سیاسى بەکارى دەهێنێت و ئەوەش زیانى بەدۆلار گەیاندووە وەکو دراوێکى یەدەگى جیهانى.

 

پۆتن ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ئەگەر پیشەسازى نەوت دۆلارى ڕەتکردەوە ئەوا لێدانێکى گورچکبڕە لەدراوى ئەمەریکا بەو پێیەى کە بە دراوێکى یەدەگى جیهانیش دادەنرێت.