گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق و جیهان پەیامێک ئاراستەى کازمى دەکات 

2021.06.04 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
 پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق و جیهان پەیامێک ئاراستەى کازمى دەکات 

ناس کورد- 

کاردیناڵ لویس رافائێل ساکۆ، پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق و جیهان، پەیامێک ئاراستەى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات و ررایدەگەیەنێت "کێشەى گەورە لەپشتەوەى نەبوونى ئۆقرەیى و  قەیرانەکانى عێراق ڕێکنەکەوتنە لەسەر فۆرمى دەوڵەت و دەستورەکەى نەک هۆکارى تر".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاردیناڵ لویس رافائێل ساکۆ، پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق و جیهان (4ى حوزەیرانى 2021) لە پەیامێکدا کە ئاراستەى کازمى کردووە ئاماژەى بەوە کردووە "گەرەنتى کردنى ئۆقرەیى لەعێراقدا لەڕێگەى هەنگاوى ئازایانە لەڕێککەوتن لەسەر شێوازى دەوڵەت دەکرێت و کێشەى بونیادیش تا ئێستا ئەوەیە کە ڕێککەوتن لەسەر فۆرمى دەوڵەت نەکراوە.

 

هەر لەناوەڕۆکى نامەکەیدا ئەو کاردیناڵە رونیدەکاتەوە، هۆکارێکى تر ئەوەیە یاخود زۆربەى سیاسیەکان هیچ بیروباوەڕێکیان بەوڵاتێکى خاوەن سیستم نیە کە دڵسۆزى بۆ هاوڵاتیان بێت و هەروەها چەک بەدەستى دەوڵەتەوە بێت تەنها بۆ بەرگرى کردن لەسەروەرییەکانى.

 

لویس ساکۆ دەشپرسێت، کێشەى واقیعى نەک تێورى دەوڵەتى عێراق چیە..؟ ئایا فیدراڵیەتە..؟ دیموکراتیە..؟ مەدەنى و ئاینییە؟ لەباوەڕى ئەودا هێشتا ئەوە تەمومژاوییە.

 

ساکۆ ئەوەشى خستووەتە ڕوو، کێشەکە لەفۆرمى دەوڵەتەکەدایە نەک لەپێکهاتەکەى بۆ ئەوەش پێویستى بەڕێککەوتن هەیە لەسەر فۆرمى دەوڵەت و دەستور و سیستمەکەى و هەروەها سیاسیەکانیش پێویستیان بەوەیە کە مرۆڤدۆست و نیشتمانى بن و هەوڵى ئاشتیخوازى بدەن وەکو پاپا لەسەردانەکەیدا بۆ عێراق جەختى لەسەر کردەوە.

 

ئەو پیاوە ئاینییە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ئەنجامنەدانى هەڵبژاردنەکە و دواخستنى یاخود کردنى و دواتر لەبەرژەوەندى چەند حزبێکدا نەبێت ئەوا ئەنجامەکەى پەسەند ناکەن و بەوەش وڵات دەگەڕێتەوە چوار گۆشەى یەکەمی.

 

لەکۆتایى نامەکەیدا دەشڵێت، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەدواى 18 ساڵ لەنەمانى ڕژێمى بەعس و بڵاوبونەوەى قەیرانى سیاسى و ئەمنى و ئابوورى و تەندروستى وا لەسیاسیەکانى عێراق دەخوازێت بیرۆکەو پەیوەستبوونیان بۆ خزمەتکردنى گەل پێش بخەن و هیواش دەخوازێت حکومەتەکەى ئەو دۆخە بکاتە پەند و لەگەڵ سەرۆکایەتیەکانى تریشدا گرنگى پێ بدات.