ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى دهۆک راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەى کەمپى شاریاى پارێزگاکەى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (4ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئاگرەکەى کەمپى شاریا بۆتە هۆى سوتاندنى نزیکەى 400 خێوەتگە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى توانیوویانە کۆنترۆڵى ئاگرکەوتنەوەکە بکەن.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە.
راگەیەندراوەکە لەدواى کەوتنەوەى ئاگر هات لە کەمپى شاریاى ئاوارە ئێزیدییەکان لە پارێزگاى دهۆک کە بەگوێرەى سەرچاوە پزیشکییەکانى دهۆک چەند ئاوارەیەک بەهۆى ئاگرکەوتنەوەکە بریندار بوون و بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوون.