گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری کەرکوک دەرچوو، ناس کورد هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

2019.06.16 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری کەرکوک دەرچوو، ناس کورد هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، ڕۆژی پێنجەشەممەى ڕابروو، 13ی حوزەیرانی 2019، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دەرچووە بەڵام هێشتا دەستگیرنەکراوە و ماوەى چوار ڕۆژە لە بەغدایە. سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ناس کوردی وت، "ڕاکان جبوری لەسەر سکاڵای دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتى لە بەغدا بووە." . ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "سکاڵاکەى دیلان غەفور لەسەر خستنەلای نزیکەى 900 ملیۆن دینار بووە کە لەلایەن حکومەتى عێراقییەوە دانراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچە زەرەرمەندەکانى شەڕی داعش، بەڵام پارێزگاری کەرکوک لە میوانداریی و دیوەخانە تایبەتەکەیدا خەرجی کردووە." ناس کورد پەیوەندی بە دیلان غەفورەوە کرد بەڵام ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەو بارەوە بدات بەبێ ئەوەى زانیارییەکان ڕەتبکاتەوە.