ناس کورد-
پۆلیسی هەولێر ئەو دایک و باوک و کچێکیان بە تۆمەتی دزینی جانتا و مۆبایلی ئافرەتان دەستگیرکرد و دانیان بە تاوانەکەیاندا نا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (هەینی 4ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "ئافرەتێک و هاوسەرەکەی و کچەکەیان بە ناوەکانی (ب.ج.س) و (ن.ع) و (ز.ن.ع)بە تۆمەتی دزینی چەندین جانتای ئافرەتان و مۆبایل و کەرستەی دیکەی ناو جانتاکان، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جیاجیاکان دەستگیر کران."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرسێ تۆمەتبارەکە، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە لە کاتی ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون و دەستیش بەسەر کۆی کەلوپەلە دزراوەکاندا گیراوە."