گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڕێبوار کەریم وەلی دەرچوو

2021.06.04 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڕێبوار کەریم وەلی دەرچوو

ناس کورد- 

دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رۆژنامەنوس، رێبوار كەریم وەلی دەرکرد و لە نوسراوێکدا داوای لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی کوردستان کردووە زانیاریان لەبارەی ناوبراو بۆ ڕەوانە بکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر (28ی ئاداری 2021) فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رۆژنامەنوس رێبوار كەریم وەلی دەركردوەو لە نوسراوەکەدا هاتووە، "ئەندامێکی داواکاری گشتی داوای ڕێکاری یاسایی دەکات دژی كەسێك بەناوی رێبوار كەریم وەلی کەبابەتێكی بڵاوكردووەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و هانی خەڵك دەدات بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "تۆمەتبار دەستگیربكرێت بەپێی مادەی (2)ی خراپ بەكارهێنانی پەیوەندیكردن." 

 

هاوکات بەپێی نوسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کە (5ی ئایاری 2021) دەرچووە و ئاڕاستەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان کراوە، تیایدا هاتوە، "پێویستە زانیاری تەواومان بۆ رەوانە بکەن دەربارەی تۆمەتبار رێبوار کەریم وەلی، ئەگەر ئەندامی سەندیکاکەتانە وێنەیەک لە ناسنامەی و بەڵگەنامە کەسییەکانی تۆمەتباری ناوبراومان بۆ ڕەوانە بکەن".

 

رۆژنامەنوس رێبوار كەریم وەلی، ماوەیەکی زۆر لە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کاری کردووە و ئێستا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژی.