گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی حکومەتە نوێیەکەی ئیسرائیل و لادانی ناتانیاهۆ ڕاگەیاند

2021.06.04 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی حکومەتە نوێیەکەی ئیسرائیل و لادانی ناتانیاهۆ ڕاگەیاند

ناس کورد-

لەدوای ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکومەت لەلایەن گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل و کۆتایی هاتن بە دەسەڵاتی بنیامین ناتانیاهۆ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، نەتەنیاهۆش بە هەمان شێوەی زەلیلانەی هاودەستە دژە ئێرانیەکانی وەک ترەمپ چووەناو زبڵدانی مێژووەوە، دەشڵێت، ئێستا کاتی گۆڕانی ئاراستەیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "نەتەنیاهۆش بە هەمان شێوەی زەلیلانەی هاودەستە دژە ئێرانیەکانی وەک بۆڵتن، ترەمپ و پۆمپێئۆ چووەناو زبڵدانی مێژووەوە." 

 

زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێران هێشتا بە سەرفرازی ڕاوەستاوە."

 

دەشڵێت، "ئەمە چارەنوسێکە کە بە درێژایی چەندین هەزار ساڵ بەردەوام بەسەر کەسانێکدا هاتووە کە بیریان لە زیانگەیاندن بە ئێرانیەکان کردووەتەوە." 

 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، "ئێستا کاتی گۆڕانی ئاڕاستەیە."

 

لەدوای سەرکەوتوو نەبوون لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیل لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆوە، سەرۆکی پارتی یەش عەتید-ی ئۆپۆزسیۆن، لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆڤین ڕیڤلینی سەرۆکی ئیسرائیلی ئاگادارکردەوە کە دەتوانێت لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەدا حکومەت پێکبهێنێت، کە لایەنێکیان لیستێکی عەرەبییە. 

 

ئاژانسى فرانس پرێس (3ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردەوە، لیستى عەرەبى یەکگرتوو کە مەنسور عەباس سەرۆکایەتى دەکات وەک یەکەم لیستى عەرەبى لە حکومەتى ئەو وڵاتەدا بەشدارى دەکات، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووى حکومەتى ئیسرائیلدا ڕووبدات کە لە ساڵى 1948ەوە دامەزراوە.  

  

بەپێى ڕێکەوتنەکەى ئەو حزبە لەگەڵ لایەتى دەسەڵاتى نوێى ئیسرائیلیدا، یاساى "کامینیتس"ى تایبەت بە دروستکردنى ناوچە نیشتەجێبوونە نایاساییە ئیسرائیلییەکان هەڵناوەشێتەوە بەڵام لەماوەى 3 ساڵى داهاتوودا ڕێوشوێنەکانى تایبەت بە ڕاگرتنى ئەو یاسایە جێبەجێ دەکرێن، سزاى دارایى ناسەپێنرێت و خانووە نایاساییەکان تێکنادرین لە کۆمەڵگە نیشتەجێبوونە عەرەبییەکان.  

  

هەر بەپێی رێککەوتنەکە، لە ماوەى 9 مانگدا داندەنرێت بە زۆرینەى ئەو گوندانەى دانیان پێدا نەنراوە، هەروەها بودجە بۆ کۆمەڵگە نێشتەجێبوونە عەرەبیەکان دابین دەکرێت، لاى خۆشیەوە سەرۆکى لیستى عەرەبى یەکگرتوو ئاماژەى بەوەداوە، ئەو دەستکەوتانە وێنەیان نییە و ڕێگەیەکە بۆ هەستانەوەى ناوچە عەرەبییەکان.