ناس کورد-
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیا (هەینی 4ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەستەی شاخەوانانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە کاتی چوون بۆ بانە و لە ڕێگای مەریوان نزیک گوندی سووتە تووشی ڕووداوی هاتووچوو بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەداخەوە لەو ڕووداوە دڵتەزێنە چوار کەس لە ئەندامانی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیا گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەنجومەنەکە ناوی قوربانیانی بەمشێوەیە ناساندووە:
۱.شوعلە قادری
۲.داوود باخیش
۳.کاوە خوسرەوزادە
٤.ئارشام عەزیزی
ئەنجومەنی چیای سەوز ئەنجومەنێکی ژینگەپارێزیە و ساڵانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پارێزگاری لە ژینگەی کوردستان کۆمەڵێک چالاکی ژینگەیی ئەنجام دەدات و هاووڵاتیانی کورد بۆ پارێزگاری کردن لە ژینگەی کوردستان هۆشیار دەکاتەوە.